ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێستا؛ سێ ئەستێرەی ریال مەدرید گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە و سێ ئەستێرە گەڕاونەتەوە.

هەریەکە لە یاریزانان، فرانکۆ ماستانتونۆ، ئێدواردۆ کاماڤینگا و دین هاوسن بەشداریی تەواوی بەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان کردووە و هەر سێ ئەستێرەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ئامادەن.

هاوکات هەریەکە لە یاریزانان، جود بێڵینگهام، کیلیان ئێمباپێ، دەیڤد ئالابا، ئێدێر میلیتاو، ئالڤارۆ کارێراس، دانی سێبایۆس و رۆدریگۆ بەهۆی پێکان بەشداریی مەشقەکانیان نەکردووە و بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی ئامادە نین.

سبەی چوارشەممە 11ـی ئازاری 2026، کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەرر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button