ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی ئاتلێتیک باس لە داهاتووی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات و داهاتووی یەکلایی دەکاتەوە.

لیڤاندۆڤسکی ئێستا لە وەرزی شازدەیەمینی خۆیدایە و هێشتا یەکێکە لە هێرشبەرە ئاست بەرزەکانی ئەوروپا، لەو ماوەی کاروانی وەرزشی لەژێر سەرپەرشتی چەندین راهێنەر و لە چەندین یانەی جیاواز یاریی کردووە.

لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا چارەنووسی دیار نییە ئاخۆ گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە یاخود وێستگەی یاریکردنی دەگۆڕێت.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی بارسێلۆنا

لە نوێترین چاوپێکەوتندا لەگەڵ تۆڕی ئاتلێتیک لیڤاندۆڤسکی رایدەگەیەنێت کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی نەداوە و نازانێت دەمێنێتەوە یان دەڕوات.

هێشتا بڕیارم نەداوە چی دەکەم. سەرەتا پێویستیم بە متمانەبەخۆبوونە لەسەر بڕیارەکەم. ئێستا تەنانەت لە %50ـش یەکلایی نەبوومەتەوە چ رێگایەک دەگرمەبەر. بەهۆی تەمەن و ئەزموونمەوە، پێویستە پەلە نەکەم. رەنگە لە سێ مانگی داهاتوو بڕیار بدەم، بەڵام فشارم لەسەر نییە. تەنیا پێویستم بە کاتە تاوەکوو هەست بە ئامادەبوون بکەم بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتووم بدەم.

لیڤاندۆڤسکی تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 180 یاریی بە درێسی بلاوگرانا کردووە، 115 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button