
یاریگا –
دارا محەمەد، راهێنەری یانەی قەڵادزێ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە کێشایەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە درا محەمد زانیوویەتی، ئەو راهێنەرە بە هۆکارێکی تایبەت دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی قەڵادزێ کێشاوەتەوە و لەگەڵ ئەو یانە بەردەوام نابێت.
هەروەها تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەوەشی زانیووە، یانەی قەڵادزێ داواکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی دارا محەمەدی قبووڵ کردووە و گرێبەستەکەی هەڵوەشێنراوەتەوە.
دارا محەمەد لە کۆتا رۆژی مانگی یەکەی ئەمساڵ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رانیە کێشایەوە و دواتر پۆستی راهێنەرایەتی قەڵادزێی وەرگرت.
بەڵام ئەو راهێنەرە تەنیا دوای 38 رۆژ ماڵئاوایی لە یانەی قەڵادزێ کرد و وازی لە پۆستەکەی هێنا.



