ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هەڕەشە لەسەر بارسێلۆنایە؛ یامال و فێرمین مەترسیان لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک نەوەک تەنیا دەبێت بیر لە ژمارەی یارییەکان و ئاستی یاریزانەکان بکاتەوە لە کاتی دانانی پێکهاتە، بەڵکوو دەبێت بیر لە مەترسی لەدەستدانیشیان بکاتەوە.

بارسێلۆنا چوار یاریزانی هەیە کە مەترسی راگیرانیان لەسەر و سێ لەو یاریزانانە پێشبینی دەکرێت بەرامبەر نیوکاسڵ سەرەکی بن. بۆیە فلیک دەبێت هەر لەبیری ژمارەی یاریی و ئاستی یاریزانەکان نەبێت کاتێک پێکهاتەی سەرەکی دادەنێت، بەڵکوو بەهۆی کارتە زەردەکانەوە دەبێت بیر لە لەدەستدانی یاریزانەکانیش بکاتەوە.

یەکێک لە یاریزانەکان لامین یامالە، کە تەنیا یەک کارتی زەرد لە راگیران دوورە. بۆیە دەبێت وریابێت لە توڕەکردن یان کاردانەوە بۆ لێدانی بەهێز، تاوەکوو رێگری لە وەرگرتنی کارتی زەرد بکات.

دۆخەکە بۆ ئەم دوو یاریزانە قورسترە چونکە شێوازی یاریکردنیان توندیی زۆر لەخۆ دەگرێت. ئەم دوو یاریزانە فێرمین لۆپێز و جێرارد مارتنن، هەردووکیان بە وزەیەکی زۆرەوە یاریی دەکەن و ئەگەر کارتی زەرد وەربگرن، ئەوا یاریی گەڕانەوە لە کامپ نۆو لەدەست دەدەن. ئەگەر فێرمین رابگیرێت بە ئەگەری زۆرەوە دانی ئۆلمۆ جێگەی دەگرێتەوە. ئەگەر جێرارد مارتن کارتێکی زەرد وەربگرێت، ئەگەری هەیە رۆناڵد ئاراوخۆ جێگەی بگرێتەوە.

چوارەم یاریزان کە مەترسی لەسەرە مارک کاسادۆیە، ئەو پێشبینی ناکرێت بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات بۆیە مەترسییەکەی کەمترە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر گێمی دووەم بێتە ناوەوە شێوازە توندەکەی یاریکردنی هەر دەکرێت سەر بۆ کارتی زەرد بکێشێت.

لە هەمان کاتدا تیمی بەرامبەر کە نیوکاسڵە، دوو یاریزانی هەیە کە لە راگرتنەوە نزیکن: جۆیلتن و دان بێرن.

گرنگە بیرمان بێت کە کارتە زەردەکان لە چامپیۆنزلیگ تاوەکوو یاریی پێشکۆتایی کەڵەکە دەبن، بۆیە ئەم یاریزانانەی ئێستا مەترسیان لەسەرە دەبێت بەلایەنی کەمەوە بۆ چوار یاریی دیکە رێگری لەوە بکەن کارتی زەرد وەربگرن، ئەگەر بیانەوێت بەبێ راگرتن بگەنە قۆناخەکانی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button