
یاریگا –
یانەی تۆتنهام لەپێناو نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی بیر لە فرۆشتنی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری یانەکە دەکاتەوە.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، سپێرس دەیەوێت لە گواستەوەی هاوینە شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی یانەکەیدا بکات و گۆڕانکاری ریشەیی بکات تاوەکوو بە تیپێکی جیاواز و بەهێز بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێی گەورەکانی پرێمەرلیگ، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت سوود لە رۆمێرۆ وەربگرێت و بە پارەی فرۆشتنی ئەو یاریزانە چەند یاریزانێکی دیکە بکڕێت، سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە گرنگترین و باشترین بەرگریکارەکانی یانەکە.
Tottenham plan major summer overhaul – regardless of relegation threat – with Romero future in doubt #thfchttps://t.co/xw5T1QmBpS
— Matt Law (@Matt_Law_DT) March 9, 2026
رۆمێرۆ لەم وەرزە تووشی چەند پێکان بوو و ماوەیەک دوورکەوتەوە، هەروەها بەهۆی رەفتارە توندەکانی و وەرگرتنی کارتی سوور چەند جار بۆ چەند یارییەک سڕکرا، لە سۆشیاڵ میدیاش رەخنەی ئاڕاستەی لە بەرپرسانی تۆتنهام کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە و رۆمێرۆش، دەیانەوێت لە کۆتایی وەرز لە یەکتر جیاببنەوە و سوود بە هەردوو دەگەیەنێت.
لە سەرەتای ئەمساڵیش بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکە رایگەیاند دەبێت خەرجییە داراییەکانی لەگەڵ فرۆشتنەکانی هاوسەنگ بکاتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت یانەکە خوێندنەوە بۆ ئەو گرێبەستانە بکات کە بۆ رۆمێرۆ پێشکەشی سپێرس دەکرین.
تۆتنهام ئەم وەرزە لە قەیرانێکی سەختدایە و هەڕەشی دابەزینی لەسەرە، بۆیە دەیەویت لە وەرزی نوێ بە رۆحییەتێکی نوێوە بێتە نێو ململانییەکان،



