ئەوروپاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگفەڕەنسا

فەرمی: کاڤانی هەردوو یاری چون و گەڕانەوەی چامپیۆنس لیگ یاری ناکات

یاریگانێت- بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی هاتووە، ئێدینسۆن کاڤانی لەگەڵ یانەکەیدا گەشتی مانچستەر ناکات بۆ یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ. یانە پاریسییەکە بە فەرمی ئەم هەواڵەی یەکلایی کردەوە.

کاڤانی لە یاری ڕابردوویاندا بەرامبەر بۆردۆ تووشی پێکان هات کە تێیدا هەر خۆی تاکە گۆڵی یاریەکەی تۆمار کرد و دواتر بە ناچاری گۆڕانکاریی پێ کرا.

دوای پشکنینی لەلایەن دوکتۆرەکانی یانەکەوە بۆ دەرخستنی جۆری پێکانەکەی، بۆیان ڕوون بۆتەوە کە لە ماسولەکانی سمتیدایە، لە هەمان کاتدا پێکانێکیتریشیان بۆ ساغ بۆتەوە کە کشان لە ماسوولکەکانی ڕاستیشیدا هەیە. ئەوەش بۆ مانگێک لە یاریکردنی دادەبڕێت و لای خۆشیانەوە PSG ئەمەیان بڵاو کردەوە.

لە دەستدانی هێرشبەرە 31 ئۆرۆگواییەکە  لە کاتێکدایە کە 16 ئەم مانگە یاری چوون ئەنجام دەدەن و 6ی مانگی داهاتووش یاری گەڕانەوە. بە شێوەیەک حیساباتەکە لەسەر تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر ئاڵۆزتر کرد کاتێک هەر بە هۆی پێکانەوە بە بێ نێیمار هەردوو یاریەکەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دەدەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close