کوردستان

له‌ كوردستان رۆژی وه‌رزش ده‌ستنیشان ده‌كرێت

له‌ بیرۆكه‌ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێدا، له‌ كوردستان رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش ده‌ستنیشان ده‌كرێت و ئه‌و رۆژه‌ هاوشێوه‌ی رۆژی ئاڵا ده‌بێته‌ رۆژێكی نیشتیمانی و له‌و رۆژه‌ زۆرترین چاڵاكی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، رێكخراوی Kurdistan Sports Day به‌فه‌رمی پڕۆژه‌ی ده‌ستنیشانكردنی رۆژی وه‌رزشی كوردستانی راگه‌یاند، كه‌ به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه‌ هه‌موو ساڵێك رۆژی 4/4 ده‌بێته‌ رۆژی وه‌رزشی كوردستان و له‌و رۆژه‌دا زۆرترین چاڵاكی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێت.
جه‌لال په‌رێشان، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌كاتی ئاماده‌بوونی به‌ڵێنی دا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ببێته‌ پڕۆژه‌ یاسا و به‌فه‌رمی دانی پێدابنرێت و ببێته‌ رۆژێكی نیشتیمانی.
له‌ وڵاتانی وه‌كو قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، ئیمارات، مالیزیا، ژاپۆن، هیندستان و رووسیا و ئه‌مریكا ساڵانێكی زۆره‌ رۆژی وه‌رزش هه‌یه‌ و له‌و رۆژه‌دا زۆرترین چاڵاكی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close