ئیتاڵیاگرنگترین

١٣ وەرزە رۆناڵدۆ لە ٢٠ گۆڵ کەمتری تۆمار نەکردووە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە ٢٠ی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تۆمار کرد ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ساسۆلۆ بباتەوە.

لە خولەکی ٢٣ خدێرا گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٧٠ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٨٦ ئیمری گۆڵی سێیەمیان بۆ یۆڤی تۆمار کرد.

لە ١٣ وەرزی رابردوو، رۆناڵدۆ هیچ وەرزێک لە ٢٠ گۆڵ کەمتری تۆمار نەکردووە و ئەمشەویش جارێکی دیکە ئەوەی دووپاتکردەوە.

بەم سەرکەوتنە یۆڤی بە ٦٣ خاڵ و جیاوازی ١١ خاڵ لەگەڵ ناپۆلی، پێگەی خۆی لە پێشەنگیی قایمتر کرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close