ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

له‌پێناو مافه‌كانیان یەکەمین رێککەوتننامەی بەکۆمەڵی ناوبژیوانانی ئیسپانیا واژۆ ده‌كرێت

ماف و شایستە داراییەکانی ناوبژیوانان دەپارێزن

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ باشترکردنی بارودۆخی دارایی و مافەکانی ناوبژیوانان لە خولی نایابی ئیسپانیا و خولی پلە دوو تا کۆتایی وەرزی ئێستا یەکەمین رێککەوتننامەی بەکۆمەڵی لە مێژوویاندا واژۆ کرد .

رافایێل لۆزان، خاڤیێر تێباس و فران سۆتۆ لە کاتی واژۆکردنەکەدا ئامادە بوون. ئەم رێککەوتننامەیە زەمینە خۆش دەکات بۆ دانوستانەکانی داهاتوو تاوه‌كو ساڵی 2030 ، لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چیپێکی ئەلیکترۆنی لە ناو تۆپدا بۆ وەرزی داهاتوو.

ئامانج لەم ڕێککەوتننامە مێژووییە باشترکردنی بارودۆخی دارایی ناوبژیوانانی لا لیگا و خولی پلە دووە، لەگەڵ بەهێزکردنی مافەکانی کارکردنیان بە شێوەیەکی بێوێنە.

رێککەوتننامەکە تاوه‌كو کۆتایی وەرزی ئێستا کارایە، و دانوستانەکان بە لێکتێگەیشتنێکی گەورە لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوون بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە مێژووییە.

لە به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی واژۆکردنەکەدا رافایێل لۆزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، فران سۆتۆ، سەرۆکی لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان و پاکۆ هێڤیا، نوێنەری سەندیکا ئامادەبوون؛ هەموو ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەم رێککەوتنە مێژووییە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ناوازەیە.

ئەم ڕێککەوتننامەیە وەک بنەمایەک بۆ دانوستانەکانی داهاتوو دادەنرێت، کە پێشبینی دەکرێت تاوه‌كو ساڵی 2030 درێژ ببێتەوە، ئەمەش بەردەوامی گەشەپێدان و باشترکردن مسۆگەر دەکات.

رۆڵی سەندیکا و باشترکردنی دارایی ناوبژیوانان

خاڤیێر تێباس جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکارییە کردەوە کە بەهۆی بوونی سەندیکاوە لە دانوستانەکاندا دروست بووە و گوتی:

“وردەکارییەک هەیە نابێت پشتگوێ بخرێت، ئەویش چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەیە؛ گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ ڕوویدا، ئەویش بوونی سەندیکایە.”

گوتیشی:

“پێشتر من لەگەڵ فیدراسیۆنی ئیسپانیا و سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان دادەنیشتم، کە نوێنەرایەتی ناوبژیوانانیان نەدەکرد، بەڵام سەندیکا ئەو سەربەخۆییە دابین دەکات.”

سەبارەت بە باشترکردنی لایەنی دارایی، فران سۆتۆ پێی باش بوو مەرجە دیاریکراوەکان لە چوارچێوەی ناوخۆیی خۆیاندا بمێننەوە و گوتی:

“پێویست بە ڕاگەیاندنی ژمارە و رێژەکان ناکات.”  دۆخه‌ بۆ باشتربوونه‌، لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا دەیپارێزین.”

ئامادەبووان باسیان لە کێشەی پشووی یاریزانانیش کرد، تێباس سەبارەت بە یاسای 72 کاتژمێر گوتی:

“نازانم ئەم یاسایە لە کوێوە هاتووە، لە پرێمەرلیگ 60 کاتژمێریان هەیە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە لیستەکان 25 یاریزانن و ئەوەش پێویستی بە بەڕێوەبردنی باشی پێکهاتەکان هەیە.

لۆزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئیسپانیا، باسی لە پرسی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان کرد و داوای لە یانە گەورەکان کرد ببنە نموونە و گوتی:

“دەبێت هەمووان تێبگەن کە ناوبژیوان وەرزشوانێکە وەک هێرشبەر یان گۆڵپارێز، ناوبژیوان له‌وانه‌یه‌ هەڵە بکات وەک هەر یاریزانێکی تر.”

سەبارەت بە تەکنەلۆژیای داهاتووی ناوبژیوانان، تێباس ئاشکرایکرد کە خولەکە لێکۆڵینەوە لە سیستەمی ئۆفسایدی نیچمە خۆکارانە دەکات و گوتی:

“لێکۆڵینەوە لە دانانی چیپێک لە ناو تۆپەکەدا دەکەین، ئەوەی لە مۆندیالی یانەکاندا بەکارهێنرا. ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکان بۆ وەرزی داهاتوو.”

بابەتی زیاتر

Back to top button