چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی نیوكاسڵ یونایتد V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یارییەكانی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و لە یارییەكی بەهێزدا نیوكاسڵ لە یاریگای خۆی میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر نیوكاسڵ لە یاریگای سەینت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە یاریگای سەینت جەیمس پارک رووبەڕوو بوونەوە و بارسێلۆنا توانی بە دوو گۆڵی ماركۆس راشفۆرد بەرامبەر گۆڵێكی گۆردن لە كۆتا خولەكەكان یارییەكە بباتەوە.

نیوكاسڵ لە پلەی 12یەم كۆتایی بە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان هێنا و لە یاریی پاشكۆ بە ئەنجامی هەردوو یاریی 9-3 لە قاراباخیان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی شازدە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە پلەی پێنجەم كۆتایی بە قۆناخی كۆمەڵەكان هێنا و راستەوخۆ بلیتێكی قۆناخی شازدەی بەدەستهێنا.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا پێنج جار رووبەڕووبوونەتەوە، بارسێلۆنا چوار جار براوە بووە و نیوكاسڵیش جارێک.

بارسێلۆنا 33 جار لە قۆناخەكانی كرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانە ئینگلیزیەكان بووەتەوە، لە ساڵی 2014ەوە لە كۆتا 12 یاریی 10یارییان بردووەتەوە.

نیوكاسڵ پێشتر شەش جار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانە ئیسپانییەكان یارییكردووە ( 2 بردنەوە، 4 دۆڕان ).

بارسێلۆنا لە كۆتا پێنج رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان لە قۆناخی شازدە سەركەوتنی بۆ قۆناخی دواتر بەدەستهێناوە.

ماركۆس راشفۆرد و فێرمین لۆپێز لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بەشداری زۆرترین گۆڵیان بۆ بارسێلۆنا كردووە 8 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نیوكاسڵ بە بێ برۆنۆ گیمارێش، لویس مایلی و فابیان شار رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆنا بە بێ ژووڵ كۆندێ، ئالێخاندرۆ بالدێ، فرێنكی دی یۆنگ، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ

پۆپ

تریپێر، تیاو، بێرن، هاڵ

 تۆنالی، رامسی، جۆیڵنتن

بارنس، گۆردن، ئیلانگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كانسێلۆ، كوبارسی، جێرارد مارتین، ئێریک گارسیا

پێدری، بێرنال

یامال، فێرمین، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button