ئەوروپائینگلتەرا

ئەگوێرۆ بەرامبەر چێڵسی بە 64 خولەک چی کرد؟

یارگانێت- لە شەوێکی مێژووییدا مان سیتی لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ بە 6 گۆڵی خاوێن لە چێڵسی میوانیان بردەوە. تێیدا ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی نیوەی نیودەرزەنە گۆڵەکەی ستیزنسی تۆمار کرد، واتا هاتریک.

ئەگوێرێ تەنها 64 خولەک یاری کرد و دواتر گواردیۆلای ڕاهێنەری بۆ پاراستنی بۆ چامپیۆنسلیگ داینیشاند کاتێک 20ی ئەم مانگە ڕوو دەکەن ئەڵمانیا و دەبنە میوانی شاڵکە.

ڕیکۆرد و ئاماری گۆڵکارە مێژووییەکەی مانچستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی لە 64 خولەکدا:
– 6 لێدان بۆ گۆڵ

– هاتریک

– یەکسانکردنەوەی ڕیکۆردی مێژووی خولەکە لەگەڵ ئالان شیرەر بە 11 هاتریک

– وەک باشترین یاریزانی یاریەکە دیاریکرا

– 15ـهەمین هاتریکی خۆی
– سێهەمین هاتریکی لەم وەرزە

– 160 گۆڵ، تازەکردنەوەی ڕیکۆردی خۆی وەک گۆڵکاری مێژوویی یانەکە لە خولی ئینگلیزی.

– بەو سێ گۆڵەی ئەمشەوی، کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 8 گۆڵ لە 2019, کە زیاترە لە:
–  دوو هێندەی هەر یاریزانێکیتر لە خولەکە.

– 11 یانەیتری خولەکە لە نێویشیاندا چێڵسی کە خاوەنی تەنها 7 گۆڵن لە 2019!

کوڕانی گواردیۆلا بە 65 خاڵ توانیان پێشەنگی لە لیڤەرپووڵ بسێنن کە خاوەنی هەمان ژمارەی خاڵن بەڵام  بە یاریەک کەمتر لە شینپۆشەکان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close