ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک بۆ ئەستێرەیەکی یانەکەی: لە هەمان ئاستی لامین یامالە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک ستایشێکی نایابی ئەستێرەیەکی یانەکەی دەکات و لە ئاستی لامین یامالی دەبینێ.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر نیوکاسڵ لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ راهێنەرە ئەڵمانیەکە وەسفێکی زۆری پاو کوبارسی کرد و وتی

بە ڕای من، پاو کوبارسی هەمان ئاستی یامالی هەیە بەڵام لە هێڵی بەرگریی.

لە درێژەی پیاهەڵدانەکانیدا بۆ تایبەتمەندییەکانی بەرگریکارە 19 ساڵیەکەی، فلیک وتی

ئەو شێوازی بەرگریکردنەی، هەڵدانی لا (ئاوت) وەک لێدانی کۆڕنە جێبەجێ دەکات. ئەو تازە تەمەنی 19 ساڵە کەچی دەتوانێ لە بەرزترین ئاستدا یاری بکات.

 

لەدوای ڕۆشتنی ئینیگۆ مارتینێز بۆ نەسڕ، هانزی فلیک پلانە تاکتیکیەکانی بۆ هێڵی بەرگریی بە کوبارسی جێبەجێ دەکات، ئەگەرچی بە دووریش نەبووە لە رەخنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button