ئه‌مریکاگرنگترین

دەرگای هیوا بە رووی نێیماردا دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر دەرگای هیوا بە رووی نێیمار دا سیلڤا دەکرێتەوە و دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هاتووەتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فیچاخێسی ئیسپانی کە فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، نێیمار لە لیستی سەرەتایی کارلۆن ئانچێلۆتیدایە بۆ دوو یاریی دۆستانەی بەڕازیل بەرامبەر فەڕەنسا لە 26ی ئەم مانگە و کڕواتیا لە سەرەتای مانگی داهاتوو.

سەرچاوەکە زانیویەتی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کارلۆ ئانچێلۆتی ئامادەی یارییەکەی سانتۆس دەبێت بەرامبەر میراسلو بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەستێرە بەڕازیلیەکە.

لە ئێستادا هەموو ئامانجێکی نێیمار بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026 بە هیوای بردنەوەی نازناوەکە کە تا ئێستا بەدەستینەهێناوە.

نێیمار ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، ماوەیەکی زۆرە لە ریزی کەناریەکان دوورکەوتووەتەوە. بە دیاریکراوی لە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆروگوای.

سێلیساوی خاوەن پێنج ئەستێرەی مۆندیال، لە کۆمەڵەی سێیەم دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی وەک مەغریب، هایتی و سکۆتلەندا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button