کوردستان
هەندرێن و رانیە و زاخۆ پێکهاتەی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستانیان داگیر کردووە
پێکهاتەی مانگی شووبات ئاشکرا کرا

یاریگا –
پێکهاتەی مانگی شووباتی 2026 ئاشکرا کرا و یانەکانی رانیە و زاخۆ و هەندرێن پێکهاتەکەیان داگیر کردووە.
لە پێکهاتەی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان پێنج یاریزانی هەندرێنی تێدایە، هەندرێن لە مانگی رابردوو سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو، گەیلان سادقی گۆڵپارێزیش سێ کلین شیتی هەبوو یەک گۆڵیشی لێ تۆمار کرابوو.
چوار یاریزانی رانیە لە پێکهاتەی مانگی شووباتدا هەبوون، رانیە لە مانگی رابردوو لە هەر چوار یارییەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، رەمزی ساڵحی راهێنەری تیپەکەش بە راهێنەری پێکهاتەکە دەستنیشانکرا.
هەریەک لە گۆڵپارێزان گەیلان سادق لە هەندرێن، عەلی رەزا لە رانیە لەگەڵ هۆگر عەلی لە زاخۆ لە پێکهاتەی باشترینەکاندا هەن، سێ گۆڵپارێزەکە لە مانگی رابردوو سێ کلین شیتیان هەبوو یەک گۆڵیشیان لێ تۆمار کرابوو.
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی شووباتی 2026




