ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی بە درۆ دەخاتەوە؛ تێباس هەموو شتێک دەربارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات

بارسێلۆنا هەنگاوی فەرمی بۆ گەڕانەوەی لیۆ ناوە؟

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆكی كۆمەڵەی لالیگا لە لێدوانێكی نوێدا راستییەكان دەربارەی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات.

چاڤی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند لیۆنێل مێسی لە دوای مۆندیال دەیوویست بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و رەزامەندی لالیگا هەبووە بەڵام لاپۆرتا رێگری لە گەڕانەوەی كردووە.

چاڤی پەردە لەسەر نهێنییەکانی نەگەڕانەوەی مێسی لادەبات و راستییەکان ئاشکرا دەکات

لە نوێترین چاوپێكەوتیندا تێباس گوتی:

ئەوە راست نییە، لالیگا هیچ رەزامەندی دەربارەی گەڕانەوەی لیۆ مێسی دەرنەبڕیووە و گڵۆپی سەوز بۆ ئەو پڕۆسەیە هەڵنەكراوە.

ئەوەی چاڤی دەیڵێت ناڕاستە، سەرەتا پێوویست بوو بزانین مێسی چەند مووچەی دەوێت و چەند مووچە لە بارسێلۆنا وەردەگرێت، چونكە ئەو كاتە یانەكە لە بارودۆخێكی خراپی داراییدا بوو.

پێویست بوو بزانین بە چ مەرجێک دێتەوە. لەو کاتەدا یاریزانەکە نرخێکی زۆر بەرزی لە بازاڕدا هەبوو، بۆیە بۆ بارسێلۆنا زۆر قورس بوو بتوانێت ناوی لە لالیگا تۆمار بکات.

راستییەکە ئەوەیە کە بارسێلۆنا هەرگیز داوای زانیاریی نەکرد دەربارەی مێسی و کەس پرسیاری نەکرد.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و دواتریش پاریسی بەرەو ئینتەر مەیامی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button