ڤیدیۆ: هاندەرێک ڤاڕ لە ناوبژیوان دەکوژێنێتەوە!

لە یەکێک لە سەیرترین ساتەکانی ئەم وەرزەی تۆپی پێی ئەوروپادا، یارییەکی خولی پلە دووی ئەڵمانیا لە نێوان “پرویسن مونستەر” و “هێرتا بەرلین” تووشی پشێوی بوو. کاتێک ناوبژیوان “فێلیکس بیکڵ” بانگکرا بۆ لای شاشەی تەنیشت یاریگا بۆ پێداچوونەوە بە ڕووداوێکی لێدانی سزا لە کۆتایی گێمی یەکەمدا، بەڵام ڕووبەڕووی شاشەیەکی پەکخراو بووەوە، چونکە هاندەرێک شاشەکەی کوژاندبووەوە!
ڕووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە بیکڵ ویستی پێداچوونەوە بە فاوڵێکی “نیکۆ کوڵیس”ی یاریزانی مونستەر بکات لەسەر “مایکل کویسانس”ی یاریزانی هێرتا، بەڵام شاشەکە بە کوژاوەیی مایەوە. بیکڵ نزیکەی خولەکێک چاوەڕێی کرد بۆ ئەوەی شاشەکە کار بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بوو بڕیارەکە بۆ “کاترین ڕافالسکی” ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) جێبهێڵێت. ڕێنمایی بە بیکڵ درا کە لێدانێکی سزا بۆ هێرتا بەرلین هەژمار بکات سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی شاشەکە ببینێت. “فابیان ڕیس” لێدانە سزاکەی گۆڕی بۆ گۆڵ و لە کۆتایی گێمی یەکەمدا هێرتای ١-٠ پێشخست. ئەم دیمەنە پرسیاری جدییان دەربارەی ئاسایشی یاریگا و ئاسایشی ڤاڕ لە ئەڵمانیا ورووژاند.
During 2.Bundesliga match between Munster & Hertha Berlin, fans disrupted game by unplugging VAR cable.
Hertha had been awarded penalty, but ref was unable to review footage on monitor. VAR made call from Cologne.pic.twitter.com/2obPcAi040
— Sacha Pisani (@Sachk0) March 9, 2026
دوای شکستی ٢-١ لە یاریگای خۆیاندا، یانەی پرویسن مونستەر بە خێرایی باسیان لەو پێشێلکارییە ئەمنییە کرد کە تیمی ناوبژیوانی تووشی سەرلێشێوان کردبوو. لە بەیاننامەیەکی فەرمی یانەکەدا، خاوەن یاریگا جەختیان لە دەستی ئەنقەست لە پشت کارەکە کردەوە:
“تەماشاکەرێکی دەمامکدار لە بەشی هاندەرە چالاکەکانەوە بە نایاسایی چوونە ناو یاریگا و وایەری ئامێرە تەکنیکییەکانیان لە کار خست. پرویسن مونستەر نیگەرانی بۆ ڕووداوەکە دەردەبڕێت و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ناسینەوە و ڕادەستکردنی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە دادگا.”



