دوای تەنها هەشت مانگ یۆڤی بەنیازە جۆناسان بنێرێتەوە بۆ فەڕەنسا

بەپێی ڕاپۆرتەکانی توتۆسپۆرت و کاڵچیۆمێرکاتۆ ، ئەگەری هەیە دەیڤد بنێردرێتەوە بۆ خولی فەرەنسی کەمتر لە ساڵێک دوای جێهێشتنی لیل بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر. دەوترێت لیۆن لە نێو ئەو یانانەدایە کە ئارەزووی گرێبەست دەکەن بۆ دەیڤد ئەگەر بێت و لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بەردەست بێت.
یانە فەرەنسییەکە، لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری پێشووی میلان پاولۆ فۆنسێکا، لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی فەرەنسیدایە، و ئارەزووی ئەوان بۆ دەیڤد بەندە بە سەرکەوتنیان بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو. سێ یانەی یەکەمی فەرەنسا ڕاستەوخۆ شوێنێک لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست دەهێنن، پلەی چوارەمیش بەشداری لە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکان (پلەی ئۆف) دەکات.
دەیڤد هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، بەڵام بیانکۆنێری هێشتا بڕی 12 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی ئیمزاکردنی گرێبەست خەرجکردووە، و لە ئێستادا مووچەیەک لە دەوروبەری 6 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک دەدات بەو هێرشبەرە.
دەیڤد لەم وەرزەدا لە 27 یاریدا تەنها 5 گۆڵی تۆمارکردووە.



