ئیسپانیاگرنگترین

ڤیکتۆر فۆنت: لاپۆرتا کەسێکی درۆزنە و خەڵک فریودەدات

دیبەتی نێوان خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەک بەر لە دەستپێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دیبەتێک لەلایەن رێکخراوی Grupo Godoـەوە بۆ هەردوو بەربژرێری پۆستی سەرۆکایەتی، خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت رێکخراوە و فۆنت، کۆمەڵێک قسەی توند و تۆمەت ئاڕاستەی لاپۆرتا دەکات.

بەشێک لە قسەکانی ڤیکتۆر فۆنت سەبارەت بە خوان لاپۆرتا و بارسێلۆنا

دەمێکە دەڵێین دەبێت قۆناخی دۆسییە یاساییەکان لەنێو بارسێلۆنا کۆتاییان بێت، پێویستە پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە و نابێت چیدیکە لەبری کارە وەرزشییەکان لە هۆڵەکانی دادگا کات بەسەرببەین.

ڤیکتۆر رۆکی بە 30 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە، کاتێکیش فرۆشرا، ژمارەیەکی جیاواز پێشانی خەڵک درا بەڵام ئەگەر سەیری بەیاننامە داراییەکانی یانەکە بکەیت، بڕگەیەک هەیە بەناوی ‘ زیانەکان لە فرۆشتنی یاریزانان’.

ڤیکتۆر فۆنت. بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا

راستییەکە هەیە کە هەزاران هاندەری یانەکە دڵتەنگ بوون چونکە بینینی ئەفسانەکانی بارسا لە دۆخێکی ئاوا ئازاربەخشە. چاڤی خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکە پێشانداوە و بوێری هەبووە راستی بڵێت، راستییەک کە زۆرێک لە ئەندامان لە یانەکە رۆیشتوون و نەوێران ئەو قسانە بکەن چونکە کلتووری یانەکە بەو جۆرەیە؛ ‘یان لەگەڵ منیت یان دژی منیت’، ئەوەش وا دەکات نەتوانی قسەبکەیت. مێسیش وەڵامی قسەکانی چاڤی دایەوە.

کاتێک کە یانەکە بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕی، دەکرا پارەی گرێبەستی نایک بۆ زۆر شتی دیکەی گرنگ بەکاربهێندرێت، وەکوو بەهێزکردنی تیپەکە یان کەمکردنەوەی نرخی بلیت بۆ ئەندامان، چونکە چەندین خێزان هەن پێمان دەڵێن؛ بۆ سەیریکردنی یارییەکی وەکوو بارسێلۆنا و خیتافی بە دوو منداڵەوە دەچین و دەبێت 400 یۆرۆ بدەین، زۆرێک ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button