ئینگلتەراڤیدیۆ هه‌واڵ

ڤیدیۆ : شەڕ لە دێربییەکی ئینگلتەرا هەڵگیرسا و بە تێوەگلانی پۆلیس چارەسەربوو

لە یاری ئێستای نێوان نۆریچ ستی و ئیپسویچ تاون لە دێربی نۆریچ،دا شەر لە نێوان هەردوولادا بەرپابوو، تا گەیشتە ئەوەی پۆلیس لێکیان بکاتەوە و  پاوڵ لامبێرتی راهێنەری ئیپسویچ تاونیش ماوەیەک دەست بەسەر کرا.

نۆریچ بە گۆڵێک لە پێش بوو، کاتێک پاوڵ لەگەڵ ئەندامێکی ستافی راهێنەرایەتی تیمی بەرامبەر بووە دەمەقاڵێیان و دواتر پێکدادانی لێکەوتەوە.

تەنها بە دەستگیرکردنی راهێنەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە شەڕەکە کۆتایی هات و پاش ئارامبوونەوەی بارودۆخەکە ناوبژیوان راهێنەرەکەی دەرکرد و یارییەکە دەستی پێکردەوە.

ئەم هەڵسوکەوتەی پاوڵ لە کاتێکدایە پێشتر تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ راهێنەری نۆریچ ستی بووە، جگە لەوەش هەر لە ئینگلتەرا راهێنەرایەتی ئەستۆن ڤیلا و بلاکبێرن و وۆڵڤەرهامپتن و ستۆک ستی کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close