ئینگلتەرا

هیگواین : ساری دەمگەڕێنێتەوە لوتکە

یاریگا-گۆنزالۆ هیگواین هێرشبەری یانەی چێڵسی پێی وایە راهێنەرەکەی ئێستای جارێکی دیکە ئاستی دەگەڕێنێتەوە لوتکە.

پیپیتا ئەزموونێکی باشی لەگەڵ ئەیسی میلان بەڕێنەکرد و بە خواستن گوێزرایەوە بۆ چێڵسی. ناوبراو لە کۆتا یاری خۆیدا لەگەڵ ئەو یانەیە دوو گۆڵی تۆماکرد و چاوی لە زیاترە.

گۆڵکارە ئەرژەنتینییەکە بەم جۆرە ستایشی ماوریزیۆ ساری کرد “ئەو راهێنەرێکە دەتوانێت باشترین ئاستی من بگەڕێنێتەوە. زۆر بەباشی دەیناسم و پێشتر بەیەکەوە کارمان کردووە. لە ئێستادا ئەو پلانەکەیە و زۆر دڵخۆشم لە چێلسی، یانەیەکی گەورەیە و خاوەنی یاریگایەکی سەرسوڕهێنەرە. تا ئێستا ئەزموونێکی زۆر باشە بۆ من ، هیوادارم بەپێی کات ئەم یانەیە تەواوی ئامانجەکانی بپێکێت”.

لە کۆتاییشدا هیگواین وتی “من یاریزانێکم نیم پێویست بەوە بێت خۆم بۆ کەس بسەلمێنم، هەمیشە هەوڵی پێشکەشکردنی باشترینی خۆمم داوە و هەر بەو جۆرەش دەبم”.

ئەمڕۆ بلوز لە ئەرکێکی زەحمەتدا روبەرووی مانچستەر ستی دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت هیگواین هێرشبەری سەرەکییان بێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close