
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا گەشبینە بەوەی لەم هەفتەیەدا هەواڵێکی خۆشی لەلایەن شارەوانیی بارسێلۆنا پێبگات، کە ئەویش پێدانی مۆڵەتی فەرمیی (1C)ـیە بۆ ئەوەی بەشێکی گەورەی تری یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەرووی هاندەراندا بکرێتەوە.
زیادبوونی ژمارەی هاندەران بۆ 62 هەزار
ئەم مۆڵەتە رێگە بە یانەکە دەدات کە بهشی باكور سککەی یەکەم و دووەم بەڕووی هاندهران بکاتەوە. بەمەش ژمارەی ئامادەبووانی ناو یاریگاکە لە 45 هەزار و 401 کەسەوە بەرز دەبێتەوە بۆ 62 هەزار هاندەر.
بارسێڵۆنا دەیەوێت ئەم کارە بۆ یارییەکەی یەکشەممەی داهاتوو 15ـی ئازار بەرامبەر سێڤییا جێبەجێ بکات، کە ڕێک دەکەوێتە هەمان رۆژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی یانەکە.
🏟 El Barça espera la licencia 1C para abrir el Gol Nord ante el Sevillla
✍ @jbatalla7 https://t.co/z2dKjma2q3
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 9, 2026
فرۆشتنی 14 هەزار بلیتی وەرزی
یانەکە چاوەڕێیە لە نێوان ئەمڕۆ و سبەینێدا مۆڵەتەکە وەربگرێت، چونکە دواتر پێویستی بە کاتە بۆ رێکخستنی فرۆشتنی 14 هەزار بلیتی وەرزی بۆ ئەندامان لەو بەشەی یاریگاکەدا.
نرخەکان: نرخی بلیتەکان لە نێوان 160 بۆ 264 یۆرۆ دەبێت.
مەرج: ئەگەر خواستی ئەندامان لەسەر بلیتەکان زیاتر بوو لەو 14 هەزارە، ئەوا تیروپشک ئەنجام دەدرێت.
کێشەی هاندەرە سەرسەختەکان چارەسەر دەکرێت؟
لەلایەکی دیکەوە، یانەکە کار دەکات بۆ ئەوەی هاندەرە سەرسەختەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی تایبەتی خۆیان كه بهشی دواوهی گۆڵی باشوور یانهكه دهكات کە 1,247 کورسی بۆ تەرخان کراوە، هەرچەندە لە یارییەکەی ئاتلیتیکۆ مەدریددا 750 هاندەریان لە گۆشەیەکدا دانا، بەڵام پرۆسەی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی سەرەکی پێویستی بە ڕێکاری ئەمنیی جیاواز هەیە، لەوانە ناسینەوەی هەموو ئەو هاندەرانەی دەچنە ئەو بەشەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی سککەی سێیەم بەرزترین بەشی یاریگاکە بە خێرایی بەردەوامە



