خووله‌کانی دیکەگرنگترین

رووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە؛ شەڕێکی گەورە لە یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ و کروزێرۆ روویدا

ئەگەر هەیە داواکاری گشتی دەستتێوەردان بکات

Yariga App

یاریگا –

شەڕ و ئاڵۆزییەکی گەورە لەنێوان یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ و کروزێرۆ روویدا و پێشبینی سزایەکی ئێجگار قورس بۆ یاریزانانی هەردوو یانەکە دەکرێت.

شەوی رابردوو لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی مینیێرۆ، یانەی ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ و کروزێرۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە ئەنجام 1-0 لە بەرژەوەندی کروزێرۆ بوو، لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە گرژ و ئاڵۆزییەکی گەورە روویدا، کاتێک گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ لەگەڵ یاریزانێکی کروزێرۆ بەریەککەوتن و شەڕ لەنێویانیاندا روویدا، دواتر بووە هەرایەکی گەورە و سەرجەم یاریزانان و ستافی هەردوو یانەکە بەشەڕ هاتن.

شەڕەکە ئەوەندە گەورە بوو بە پاسەوانانی نێو یاریگا کۆنتڕۆڵ نەکرا و چەندین یاریزان بە سەختی بریندار بوون.

لە شەڕەکە هالک، یاریزانی ئێستای ئاتلێتیکۆ مینیێرۆ و پێشووی پۆرتۆی پۆرتوگالی و زێنیتی رووسی بەشداربوو و بۆکسێکی توند لە یاریزانێک دەدات، بەڵام لە دوای یارییەکە پەشیمانی خۆی لەو رووداوە دەربڕی.

جێی داخ و پەژارەیەکی زۆرە، هەرگیز توندوتیژی لەو شێوەیەم لە یاریی تۆپی پێدا نەبینیوە. ئێمە بەرپرسیارێتی پاراستنی وێنەی خۆمان و یانەکەمان لە ئەستۆدایە.

هەرچەندە ناوبژیوان لە کاتی یارییەکەدا هیچ کارتێکی زەرد و سووری بەهۆی شەڕەکەوە بەکارنەهێنا، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ناوبژیوان لەدوای یارییەکە 23 کارتی سووری لای خۆی تۆمارکردووە، هەروەها 24 کاتژمێری لەبەردەمە تاوەکوو راپۆرتی یارییەکە هەموار بکایتەوە و پێشبینی دەکرێت سزایەکی قورس بەسەر یاریزانانی هەردوولا بسەپێندرێت.

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی بەڕازیل، داواکاری گشتی دەتوانێت دەستتێوەردان بکات و بێگوێدانە بڕیاری سەرەتایی ناوبژیوان سزای یاریزانەکان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button