ئینگلتەرا

سمۆڵینگ رێگایەکی دۆزیوەتەوە بۆ بەهێزبوون و ماندونەبوون لە یارییەکاندا

یاریگا-

کریس سمۆڵینگ بەرگریکاری یانەی مانچستەریونایتد لەرێگەی دەستبەرداربوونی لە خواردنی گۆشت باری جەستەیی  باشتر بووە.

ساڵانێکە ئاستی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە جێگیرنیە و لەباری هەبوونی بەرگریکارەکانی دیکەدا،بە کەمی لەلایەن مانچستەریونایتدەوە سوودی لێدەبینرێت. ناوبراو بۆ باشترکردنی ئاستی پەنای بردووەتە بەر سەوزە خواردن و  پێی وایە کاریگەری گەورەی هەبووە. ناوبراو وتی “پشکنینێکم بۆ تواناکانم ئەنجامدا و دەرکەوت ماسولکەکانم ئێستا ٣٥٪ بەهێزترن و وزەی زیاترم هەیە. لەوەتەی تەنیا سەوزەوات دەخۆم بەهێزتربووم و بەتێپەڕبوونی کاتیش سوودەکانی زیاتر دەردەکەون. هەر پێش ئەوەی بەیەکجاریش واز لە گۆشت بهێنم ئەگەر سەوزەواتم بخواردایە پاش یارییەکان زووتر چاک دەبوومەوە و ماندووێتیم دەڕۆی”.

سمۆڵینگ و یونایتد شەوی سێ شەممە لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان روبەرووی پاریس دەبنەوە لە ئەرکێکی قورس دا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close