
یاریگا –
لە یارییەکی دراماتیکی لە یاریگای دا لوز، پۆرتۆ و بێنفیکا 2-2 یەکسانبوون و جارێکی دیکە مۆرینیۆ مشتومڕی دروستکرد.
بێنفیکا لە سەرەتای ئازارەوە هیواکانی خەریکە کاڵ دەبنەوە. تیمەکەی مۆرینیۆ لە کێبڕکێ ئەوروپییەکان و جامی وڵاتەکە کراوەتە دەرەوە، دوای ئەم یەکسانبوونە بەهەمان شێوە دەرفەتێکی گەورەی بۆ نزیکبوونەوە لە پێشەنگی خولەکە لەدەستدا.
پۆرتۆ رەنگە ئەستێرەیەکی دیکەی دۆزیبێتەوە. پیوتوزێڤسکی، تەمەنی تەنیا 17 ساڵە و لە ئێستاوە لە پۆڵەندا بە جێنشینی داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە هەڵبژاردەکە وەسف دەکرێت.
پۆرتۆ لە لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد و بە باوەڕبەخۆبوونێکی ناوازەوە یاریی دەکات. گۆڵەکەی ناوازە بوو، لە ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەی سزا برد، بە کەعبێکی زیرەکانە نیکۆلاس ئۆتامێندیی بە ئەزموونی تێپەڕاند و بە قاچی چەپی کۆتایی بە هێرشەکە هێنا. لە پۆرتۆ وەکوو چارەسەرێکی نایاب لە نەبوونی سامو’ـی هێرشبەری یانەکە دەیبینن.
بێنفیکا لە گێمی دووەم دوای هاتنەناوەوەی دۆدی لوکیباکیۆ ئاستی باشتر بوو، لێدانەکەی بەر ستوونی گۆڵ کەوت، ئاندریاس رایگارد لە گەڕانەوەکەیدا گۆڵی کرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە. دواتر لە خولەکی 89، لوکاس بارێیرۆ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
یارییەکە بە مشتومڕێکی دیکەی جۆزێ مۆرینیۆ کۆتایی هات. دوای ئەوەی ئۆتامێندی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، مۆرینیۆش بە هەمان شێوە کارتی سووری وەرگرت. لە کاتی جێهێشتنی یاریگا بەرەنگاری لینۆ گۆندینیۆی ستافی پۆرتۆ بووەوە و بە ئاماژەیەک کە مەبەست لێی ئەوە بوو ‘بچووکە’، گاڵتەی پێکرد.
— Spot manset (@spotmanst) March 9, 2026
لە کۆتاییدا رووداوەکەی مۆرینیۆ بە ئەگەری زۆرەوە زیاتر لە خودی ئەنجامەکە باس دەکرێت، کە ئەمەش هێشتا بێنفیکا زۆر لە دووری رکابەریی نازناوی خولەکە دەهێڵێتەوە.



