ئیسپانیا

سیمۆنی : دۆڕانەکەمان پەیوەندی بە (ڤاڕ)ەوە نەبوو

 

یاریگا-دیێگۆ سیمیۆنی رەتیدەکاتەوە لۆمەی یاریدەدەری ڤیدیۆیی (ڤاڕ)بکات بۆ شکستەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

سیمیۆنی ٣-١ تووشی شکست هات لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە خاکی خۆیدا و دوای یارییەکەش وتی “وەک خۆم نامەوێت قسە لەسەر ڤاڕ بکەم لە یارییەدا، هەرچەند بە گشتی ڤاڕ دەتوانێت سوودی بۆ هەمووان هەبێت و تۆپی پێ پێشبخات، وە بەدڵنیاییەوە هۆکاری شکستەکە ناخەمە ئەستۆی ئەوە. یارییەکی سەخت بوو کە تێیدا ئەوان لە ئێمە باشتربوون و زیاتر هێرشیان دەکرد. ئەوان بردیانەوە و ئێمەش پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکەین”.

بەشێکی زۆری یاریزانانی ئەتلەتی لۆمەی ڤاڕ یان کرد دوای یارییەکە بۆ شکستە بەڵام سیمیۆنی وتی “من لە مێشکی یاریزانەکانمدا نیم بزانم چۆن بیر دەکەنەوە”.

بەو شکستە تیمەکەی سیمیۆنی پلەی دووهەمی لالیگای لەدەستدا لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close