ئیسپانیا

سۆلاری هۆشداری دەداتە بارسا

یاریگا-سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا ئاگادار دەکاتەوە هێشتا رکابەری لالیگا کۆتایی نەهاتووە.

مەدرید درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی دا و توانی ٣-١ لە خاکی خۆیدا شكست بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بهێنێت و بگات بە پلەی دووهەم. لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەدا راهێنەرە گەنجە ئەرژەنتینییەکە رایگەیاند ئەوان ئێستا چاویان لە ناسناوی لالیگای ئەم وەرزەیە.

سۆلاری وتی “ریاڵ مەدرید بۆ هەموو ناسناوەکان دەجەنگێت و لالیگا کۆتایی نەهاتووە، ئەگەر بارودۆخەکە پێچەوانە بکەینەوە مێژوویی دەبێت. ئێستا دووهەمین بەڵام ئەتڵەتیکۆش نزیکە لێمان و دەبێت بەردەوام بین لەم ئاستە. بە کۆمەڵ یاریمان کرد و تەنیا بەو جۆرەش دەتوانین شكست بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بهێنیت”.

مەدرید پێنج خاڵ لە دوای بارسایە بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی بلەوگرانا بەرامبەر  بلباو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close