ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم کاردانەوەی لیۆنێل مێسی لەدوای لێدوانەکانی چاڤی هێرناندێز

"وردە وردە راستییەکان ئاشکرا دەبن"

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، ئەفسانەی بارسێلۆنا لەدوایین چاوپێکەوتنی پەردەی لەسەر راستییەکان لادا و ئاشکرایکرد خوان لاپۆرتا رێگری لە گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەکە کردووە.

لاپۆرتا راستییەکە ناڵێت. لیۆ دوای بردنەوەی مۆندیال، لە مانگی یەکی ساڵی 2023 دەیویست بگەڕێتەوە، پەیوەندیمان پێوەکرد و پێی گوتم زۆر حەزدەکات بگەڕێتەوە، خۆشم ئەوەم بینی. تاوەکوو مانگی سێ قسەمان کرد و پێم گوت، کەی رازیبوویت بە سەرۆک دەڵێم. سەرۆک لەگەڵ باوکی مێسی دەستی بە قسەکردن کرد و لالیگاش گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردبووین، هەموو شتێک ئامادەبوو و مێسی دەگەڕایەوە، بەڵام لاپۆرتا پێی وابوو مێسی دەسەڵاتەکانی کەمدەکاتەوە بۆیە هەموو شتێکی تێکدا.

کریستۆباڵ سۆریا، رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کەمپەکەی مێسی بە لێدوانەکانی چاڤی دڵخۆشن و لەناو خۆیان باسی چاوپێکەوتنەکە دەکەن و دەڵێن لەکۆتاییدا وردە وردە هەموو راستییەکان ئاشکرا دەبن و هەمووان رووی راستەقینەی لاپۆرتایان بۆ دەردەکەوێت.

لە 2021 مێسی ئامادەبوو بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و ئەوەی داوای لێکرا کردی، بەڵام لاپۆرتا هەموو شتێکی تێکدا و بە 55 ملیۆن یۆرۆ فێران تۆرێسی گواستەوە.

جاری دووەمیش دووبارە مێسی ئەوەی لەسەری بوو کردی تاوەکوو بگەڕێتەوە کامپ نۆو، بەڵام دووبارە لاپۆرتا خەونەکەی لیۆی لەگۆڕنا.

خوان لاپۆرتا بانگەشەی ئەوەی دەکرد مێسی داوای پارەیەکی زۆری کردووە و ئەوانیش ئەو پارەیان نەبووە بۆیە لیۆ نەگەڕاوەتەوە یانەکە.

بەڵام چاڤی هەموو راستییەکانی ئاشکرا کرد و دوای ئاشکرابوونی راستییەکانیش ئێستا مێسی هەست بە هەندێک ئاسوودەیی دەکات.

چاڤی پەردە لەسەر نهێنییەکانی نەگەڕانەوەی مێسی لادەبات و راستییەکان ئاشکرا دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button