چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

توخێل دوو ئەستێرەی دیکەی بۆ یارییەکەی مان یونایتد لەدەست دا

تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند هەریەک لە ئێدینسن کاڤانی و مارکۆ ڤێراتی پێککراون و ئەگەری یاریکردنیان بەرامبەر مان یونایتد ئەستەمە.

پێشتر نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی یەکەمی پاریس پێكکرا و بەدڵنیاییەوە بۆ ئەو یارییە ئامادەنابێت، هەرچی ڤێراتییە ئەویش پێکانی پێشینەی هەیە و گومان هەیە لە وادەی دیاریکراو چاک ببێتەوە، کاڤانیش لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر بۆردۆ تووشی پێکان هات.

توخێل وتی “سەرەتانی پلانی “بی” مان هەبوو بە بێ نێیمار بەڵام ئێستا لە ئەگەری یاری نەکردنی ڤاراتی و کاڤانی پێویستمان بە پلانی”دی” هەیە. بۆچوونی من لەو رووەوە روونە بۆ روبەروبوونەوەی یانەی وەک مانچستەریونایتد  و هەر یانەیەکی دیکەی گەورە بۆ بردنەوە پێویستت بە یاریزانی بە ئەزموونە کە راهاتبن لەسەر ئەو جۆرە یارییانە. بەڵام کاتێک سێ یاریزانی گرنگتن ئامادەنابن پێویستت بە چارەسەرێکی خێراییە. بردنەوە بە تەواوی تیمەکەت بەرامبەر تیمێکی لەو جۆرە زەحمەتە چ جای بردنەوە بە بێ ئەوان”.

شەوی سێ شەممە لە یەکەم یاری قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکاندا پاریس لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەرووی مانچستەریونایتد دەبێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close