ئیتاڵیا

گاتووزۆ داوایەک ئاراستەی یاریزانەکانی دەکات

جینارۆ گاتووزۆ داوا لە یاریزانانی دەکات لە ریزبەندی چوارەم نەیەنە خوارەوە.

دوا رووبەڕووبوونەوەی سەختی لەگەڵ یانەکانی رۆما و ناپۆلی، زۆربەی یارییەکانی داهاتووی میلان ئاسانن جیا لەو ١٧ مانگی داهاتوو کە لەگەڵ ئینتەر میلانە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و پێش یارییەکەی کالیاری رایگەیاند:

“ لە ٦ بۆ ٧ ساڵی رابردوو، میلان نەیتوانیوە تا مانگی سێیش چامپیۆنزلیگ بۆخۆی یەکلا بکاتەوە”

“دەبێت یاری بە یاری کار بکەین و بە بەهێزی بمێنینەوە”

“یارییەکانی داهاتوو رەنگە لەسەر کاغەز ئاسان دیار بن، بەڵام لە خولی ئیتاڵی هیچ شتێک ئاسان نییە”

“دەبێت نەهێڵین بەرامبەر هێرشبکات، ئەگەر بە یەک گۆڵیش سەرکەوتوو بین، دڵخۆش دەبین”

ئەگەر سبەی میلان لە یارییەکەی سەرکەوتووبێت، ئەوا دووبارە دەگەڕێتەوە ریزبەندی چوار و پێش یانەکانی رۆما و لازیۆ دەکەوێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close