عێراقکوردستان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری هەولێر دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر گەڕمە

باسم قاسم: هیوادارم کێشەی دارایی کاریگەری نەبێت لەسەرمان

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە زیاتر لە شەش یاریزانی هەولێر لە یارییەکە دابڕابوون، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا.

لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 لە گەڕمەی بردەوە، سەرکەوتنەکەی هەولێر لە کاتێکدابوو کە یانەکە لە قەیرانی داراییدایە، لەم یارییەشدا هەریەک لە ئاکۆ حوزێر و ئەرکان ئەمیر و هومام تاریق لەلایەن راهێنەرەوە دوورخرابوونەوە، مستەفا قابیل و نیاز محەمەدیش بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکەیان نەکرد.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دوای یارییەکە باسی هۆکاری سەرکەوتنەکەیانی کرد، راهێنەری زەردپۆشەکانیش ترسی خۆی لە کاریگەری قەیرانی دارایی نەشاردەوە:

سەرکەوتنێکی گرینگ و لە کاتێکی گونجاوبوو بۆ تیپەکەمان، گێمی یەکەم باش بووین، بەڵام لە گێمی دووەم زۆرباش بووین و یاریگا لە کۆنتڕۆڵی خۆماندابوو، سووربووین لەسەر بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە و ئەم کارەشمان کرد، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم سەرجەم ئەرکەکانیان زۆر بەباشی جێبەجێکرد، هیوادارم قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەرمان نەبێت و بەردەوام بین لەسەر ئەنجامی باش.

بەم سەرکەوتنە جارێکی دیکە هەولێر بە 40 خاڵ گەڕایەوە چوارگۆشەی زێڕین و لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، یاریی داهاتووش هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی مینا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button