
یاریگا –
دهۆک جارێکی دیکە گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان و راهێنەری تیپەکەش سوپاسی یاریزانەکانی دەکات.
دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر شوڕتە لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، راهێنەری دهۆک سوپاسی یاریزانەکانی دەکات لە بەرامبەر ئەو ئاستەی لە یارییەکە پێشکەشیان کرد، دوای چوار یاریی دهۆک یەکەم سەرکەوتنی بوو بەدەستیهێنا، پێش یارییەکەی شوڕتە کارگێڕی دهۆک متمانەیان بە عەبدولغەنی شەهد راهێنەری تیپەکە بەخشیوە.
عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک دەربارەی سەرکەوتنە گرینگەکەیان بەرامبەر شوڕتە گووتی:
ئێمە شایەنی ئەم سەرکەوتنە بووین و ئاستێکی نایابمان پێشکەشکرد، ئاستی راستەقینەی دهۆک لە یارییە گەورەکان بەدیار دەکەوێت، سەرکەوتن بەرامبەر تیپێکی وەکو شوڕتە گرینگی تایبەتی خۆی هەیە، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد، پیرۆزبایی لە هاندەران و دەستەی کارگێڕی دەکەم.
هەڵۆکانی چیا بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و هاتە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، گەڕی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە.



