ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە ئەستێرەیەکی نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

دۆخی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید لەگەڵ یانەکەی باش نییە و گومان لەسەر داهاتووی دروست دەبێت.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی کاماڤینگا لە دوو یاریی رابردووی ریال مەدرید بەهۆی ئازاری ددانی و ئاستە ناجێگیرەکەی لە قۆناخە جیاوازەکانی وەرزەکەدا، داهاتووی ئەستێرە فەڕەنسییەکەی لەگەڵ مێرەنگی خستووەتە مەترسییەوە.

ئێدواردۆ کاماڤینگا، یاریزانی ریال مەدرید

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، وتەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریی رابردوو بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ مەبەستی لە کاماڤینگا بووە کە نەیویستووە بەشداریی بکات. قسەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکە؛

زۆر دڵخۆشم، لە سەرووی هەموویەوە، بەو کەسایەتییەی یاریزانەکان کە ویستیان بێن و لەم کاتە سەختە پاڵپشتیمان بکەن

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێگەی کاماڤینگا لەگەڵ ریال مەدرید وەکوو جاران بەهێز نییە، رەنگە لە یاریی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سەرەکی یاریی پێ نەکرێت و لە جێگای ئەو تیاگۆ پیتراک بەشداریی بکات.

کاماڤینگا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی یەک ،لیار یۆرۆیە. تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 210 یاریی بە درێسی لۆس بلانکۆس کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button