ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەیەوێت لە یانەکە بڕوات

دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت

Yariga App

یاریگا –

ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ریال مەدرید دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت و لە ئیتاڵیا گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت.

ماڵپەڕی فیچاخێس ـی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لونین لە رۆڵی لەگەڵ ریال مەدرید دڵخۆش نییە و پێی وایە دەرفەتی یاریکردنی وەکوو پێویست پێنادرێت، بۆیە دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵ یانەکە بەجێبهێڵێت.

ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ریال مەدرید

لونین لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 درێژکردەوە، چونکە ئەوکاتە تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە تووشی پێکان هاتبوو و لونین بە سەرەکی بەشداریی لە یارییەکاندا دەکرد، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و دەرفەتی یاریکردن بۆ گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە زۆر کەم بووەتەوە، بۆیە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە مەدرید بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئینتەر میلان خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی ریال مەدرید دەربڕیوە، دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو پاراستنی تۆڕی گۆڵی یانەکەی پێبسپێرێت و بیکاتە شوێنگرەوەی یان سۆمەر کە بڕیارە لە کۆتایی وەرز یانەکە بەجێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button