رۆما لە قەیراندایە؛ گاسپێرینی نیگەرانە

یاریگا –
پێکانە زۆرەکانی هێڵی هێرشبەریی رۆما بووەتە کێشەیەکی گەورە، ژمارە و یاریزانەکان گاسپیرینیی راهێنەر نیگەران دەکەن.
لەگەڵ ئامادەنەبووەکانی ئەمڕۆ، یاریزانانی رۆما ئەم وەرزە 129 یاریی بەهۆی پێکانەوە دابڕاون. ئارتم دۆڤبیک چووە پاڵ ئانجێلینۆ کە 19 یاریی لە سێریا ئەی، جامی ئیتاڵیا و یۆرۆپالیگ دابڕاوە. هەردوو یاریزانەکە لە لیستی یوفا دوورخرانەوە بۆیە لە کۆتاییدا ئەم ژمارانە بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، رەنگە بگەن بە دابڕان لە 30 یاریی یان زیاتر.
لیۆن بایلی کە ئێستا گەڕاوەتەوە ئاستۆن ڤێلا، بەمزووانە پلەی سێیەم بە 17 یاریی دابڕان لەدەست دەدات، بەهۆی ئەوەی ئیڤان فێرگسن پێشی دەکەوێتەوە. فێرگسن بە یارییەکەی ئەمڕۆ دەبێتەوە 14 یاریی کە لە یانەکە داببڕێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ قولەپێی دەکات، وەرزەکە بۆی کۆتایی هاتووە.
لە کۆی 129 یاریی ئامادەنەبوون، هێرشبەرەکان 81 یاریی ئامادەنەبوونە، ئەمەش واتا هێڵی پێشەوە زۆرترین کاریگەری پێکانیان لەسەر بووە. گاسپێرینی هەرگیز سەرجەم هێرشبەرەکانی لە هەمان کاتدا ئامادە نەبوونە. دۆڤبیک و فێرگسن تاوەتاوە یارییان لەدەستداوە، هەرگیز دەرفەتیان بە راهێنەر نەداوە بژاردەی تەواویی تاکتیکی هەبێت. دۆنی مالێن لە کۆتایی کانوونی دووەمەوە دوورکەوتووەتەوە.
پێکانی یاریزانانی هێڵی هێرشبردن بە تێکڕا رێژەی 63%ـی پێکانی گشتی یاریزانەکان پێک دەهێنن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە کێشەکە لە هێڵی هێرشبەریی چەندێک مەترسیدارە.



