ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر هەڕەشە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی هۆکارە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی بەهۆی رۆدری، هەڕەشەی جێهێشتنی ریال مەدرید دەکات.

ماڵپەڕی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر ریال مەدریدی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر گرێبەست لەگەڵ رۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی واژۆ بکەن ئەوا ئەو یانەکە جێدەهێڵێت.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڤێنیسیۆس جونیۆر پێی وایە بەهۆی رۆدری ستەمێکی گەورەی لێکراوە و دەبوایە خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بەو بدرێت نەوەکوو رۆدری.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکرایکردبوو، رۆدری لە کۆتایی ئەم وەرزە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە، ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات مانچێستەر سیتی رێگری لێناکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید هێشتا بە وردی چاودێری یاریزانەکە دەکات و پلان بۆ گواستنەوەی دادەنێت.

بەڵام ناڕەزایی ڤینی جونیۆر کێشەی گەورەی بۆ خەونەکەی فلۆێنتینۆ پێرێز دروستکردووە و قرشە سپییەکە ناچارە لەنێوان ئەو دوو یاریزانە یەکێکیان هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button