
یاریگا
شەوی رابردوو 7ـی ئازاری 2026، دیالا لە یارییەکانی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری کارەبای کرد و کارەبا 2-0 یارییەکەی بردەوە.
ئەوەی زیاتر جێگای سەرنج بوو، تەنیا لە دوو حاڵەتی یارییەکە 17 خولەک بۆ گەڕانەوە بۆ ڤار و سەیرکردنەوەی دیمەنەکان بەکارهات.
لە حاڵەتی یەکەم ناوبژیوان لە خولەکی 64 پێناڵتی بۆ دیالا هەژمارکرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار و پاش 11 خولەک لە سەیرکردنەوەی دیمەنەکە، لە خولەکی 75 بەهۆی ئۆفساید پێناڵتییەکەی رەتکردەوە.
لە خولەکی 90 دیالا گۆڵی یەکسانی کرد، بەڵام لە خولەکی 94 ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە و تاوەکوو خولەکی 97 یارییەکە دەستی پێ نەکردەوە.
سەرەڕای تەنیا لەو دوو حاڵەتە 17 خولەک بەفیڕۆچوو، بەڵام 15 خولەک وەکوو کاتی بەفیڕۆچوو بۆ یارییەکە زیادکرا.



