ڤیدیۆ هه‌واڵگرنگترین

گواردیۆلا وەڵامى سۆلارى ڕاهێنەرى ریال دەداتەوە

یاریگانێت – دواى ئەوەى لەماوەى پێشوودا (پێپ گواردیۆلا)ى ڕاهێنەرى مانستى ڕایگەیاند کەوا ریاڵ مەدرید لە باشترین سێ یانەى دەیەى پێشوو نییە، ئەم قسانە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە و بووە هۆى ئەوەى سۆلارى وەڵامى پێپ بداتەوە، دوێنێش دووبارە پێپ وەڵامى سۆلارى دایەوە.

گواردیۆلا لەوەڵامدانەوەکەیدا دەڵێت: “من بۆ ئەو هاندەرانەى ریال باشدەبم کە لێم دڵگرانن و دەڵێت باشترین تیمى ئەوروپا ریال مەدریدە، لەبەرئەوەى نازناویان بردۆتەوە و بەڕێژەیەکى زۆر باشترین تیمى ئەوروپان لە دەیەى پێشوودا. بەڵام ریال مەدرید باشترین تیمى دەیەى پێشوو نییە ئەگەر خول و جام و نازناوەکانی دیکە لەبەرچاوبگرى، لەبەرئەوەى یوڤینتۆس و بارسێلۆنا و بایرن ٦ یان ٧ جار نازناوییان بردوە و هەرچى مەدریدیشە ٢ جار بردوویەتى. ئێستاکە سۆلارى باشتر لە وەڵامەکەم حاڵى دەبێت و دڵخۆشە پێی.”

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close