ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا دوو یاریی سڕدەکرێت؛ سزاکە کام خول دەگرێتەوە؟

"لەو ماوەیەدا دەڕۆم پشوو وەردەگرم و کات بەسەردەبەم'

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا بەهۆی وەرگرتنی شەشەم کارتی زەرد بۆ دوو یاریی داهاتوو سڕدەکرێت.

شەوی رابردوو لە جامی یەکێتیی ئینگڵتەڕا مانچێستەر سیتی لە یاریگای نیوکاسڵ یونایتد بووە میوان و 3-1 یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە. لە یارییەکەدا لە گێمی دووەم گواردیۆلا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە کارتێکی زەردی وەرگرت و کۆی کارتە زەردەکانی بوون بە شەش کارتی زەرد.

رۆژنامەی میرەر ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی یاسا نوێیەکانی ئەم وەرزە، هەر راهێنەرێک شەش کارتی زەرد وەربگرێت، بۆ دوو یاریی رادەگیرێت و ناتوانێت لەسەر کورسی یەدەک سەرپەرشتی تیپەکەی بکات.

گواردیۆلا چووە بەردەم ساموێڵ بارۆت، ناوبژیوانی یارییەکە و ناڕەزایی دەربڕی بەهۆی ئەوەی کیران تریپیێر، بەرگریکاری نیوکاسڵ پاڵی بە جیرێمی دوکو، هێرشبەری مان سیتی وەنا.

گواردیۆلا لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر وێسهتام یونایتد لە پرێمەرلیگ و لە جامی یەکێتیی ئینگلتەڕا رادەگیرێت، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو دەگەڕێتەوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەش گواردیۆلا باسی لە کارتە زەردەکە کرد و گوتی؛

بەرگری لە تیپەکەم دەکەم، لەم وڵاتەدا ریکۆردی هەموو شتێک بەناوی ئێمەوەیە، ئێستا ریکۆردی زۆرترین وەرگرتنی کارتی زەرد لەلایەن راهێنەریشمان هەیە، بەڕاستی دەمویست ئەوەشمان هەبێت و ئێستا هەمانە. لەو ماوەیەدا دەڕۆمە پشوو و کات بەسەردەبەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button