ئیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی مەدرید

یاریگا- ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی ئەمڕۆی نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا كرد لە یاریەكانی گەڕی 23ی خولی ئیسپانی كە بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 6:15 ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید ئیسكۆ دوورخراوەتەوە ، ڕۆژنامەكە پێشبینی كردووە كە گاریس بەیڵ لە جێگای لۆكاس ڤاسكێز سەرەكی بێت ، و بەشداری كردنی سێرجیۆ ڕیگلیۆن لە جێگای مارسێلۆ .

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ڕامۆس ، ڤاران ڕیگلیۆن

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، تۆنی كرۆس، لۆكا مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: گاریس بەیڵ ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، كەریم بنزێما

هەروەها پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەتلەتیكۆ مەدرید:

ئۆبلاك ، لۆكاس هێرناندێز ، خیمینێز، گۆدین، سانتیاگۆ ئاریاس، تۆماس، ڕۆدریگۆ ، سائول، كۆریا ، گریزمان ، مۆراتا

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close