
یاریگا –
دۆمینیک سۆلانکێ، هێرشبەری تۆتنهام بووەتە ئامانجی سەرەکی نیوکاسڵ یونایتد.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە هێڵی هێرشبەری بەهێز بکات، بەهێزترین بژاردەی یانەکەش دۆمینیک سۆلانکێ، گۆڵکاری تۆتنهامە.
Newcastle plot summer move for Tottenham striker Dominic Solanke, with Spurs’ Premier League survival under threat https://t.co/kwhuULsJQs
— Daily Mail Sport (@MailSport) March 7, 2026
سۆلانکێ پێشتر لە بۆرنمس لەژێر سەرپەرشتی ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد یاریی کردووە و یەکێکە لە هێرشبەرە دڵخوازەکانی راهێنەرەکە. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، گواستنەوەی سۆلانکێ بۆ نیوکاسڵ بەندە بە دابەزین یاخود مانەوەی تۆتنهام لە پرێمەرلیگ، لە ئەگەری دابەزینی یانە لەندەنییەکە، سۆلانکێ پەیوەندی بە نیوکاسڵ دەکات.

ویلیام ئۆسولا، هێرشبەری نوکاسڵ لەلایەن ئاستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاس هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت و بە ئەگەری زۆرە یانەکە جێدەهێڵێت، بۆیە بۆ نیوکاسڵ دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە و سۆلانکێ پەسەندترین بژاردەی دەستەی کارگێڕی و راهێنەری یانەکەیە.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە هاوینی 2024 بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرنمسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتنهام، سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە 14 گۆڵی بە درێسی سپێرس کردووە.



