فۆرمولا وەنگرنگترین

فۆرمولا وەن؛ جۆرج رەسڵ بووە براوەی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا

Yariga App

یاریگا –

جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس بووە براوەی خەڵاتی گەورەین ئوسترالیا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی ئازاری 2026 یەکەم پێشبڕکێی ئەمساڵی فۆرمولا وەن لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو، جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بووە براوە و 25 خاڵی کۆکردەوە.

هاوکات کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی دووەمی بەدەستهێنا و 18 خاڵی کۆکردەوە، لەدوای ئەویش چارلس لکلێرک، شۆفێری تیمی فیراری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و 15 خاڵی کۆکردەوە، لویس هامڵتن، شۆفێری تیمی فیراری پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و 12 خاڵی کۆکردەوە.

هەروەها لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی مەکلارن و پاڵەوانی ساڵی رابردوو پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و 10 خاڵی کۆکردەوە.

ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی رێد بووڵ سەرەڕای ئەوەی لە قۆناخی پاڵاوتن تووشی رووداو بوو، لە پێشبڕکێیەکە لە کۆتاییەوە دەستیپێکرد بەڵام توانی پلەی شەشەم بەدەستبهێنێت و 8 خاڵی کۆکردەوە.

هەروەها هەریەکە لە شۆفێران، ئیزاک هاجەر لە رێد بووڵ، ئۆسکار پیاستری لە مەکلارن، نیکۆ هۆڵکنبێرگ لە ئۆدی و ڤالتێری بۆتاس لە کادیلاک تووشی رووداو بوون و لە کێبڕکێیەکە کرانە دەرەوە.

فۆرمولا وەن؛ جۆرج رەسڵ دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا دەبێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button