یاریگا- ڕۆژنامه‌ی دیلی میلی به‌ریتانی له نوێترین هه‌واڵدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، که‌وا یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو نگۆلۆ کانتی له‌یانه‌ی چێڵسی بکڕێت.
به‌پێی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌که له ئێستادا دڵخۆش نییه له‌گه‌ل ساری ڕاهێنه‌ری یانه له‌نده‌نیه‌که، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراوی له شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یاری بهکانتی ناکات و له‌بری ئه‌و جۆرینهۆی ئیتاڵی له‌و شوێنه‌دا یاری پێده‌کات، ئه‌مه‌ش وایکردووه کانتی نه‌توانێت له شوێهناکانی دیکه‌ی یاریگادا ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێشکه‌ش بکات و هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌کات له‌م باره‌یه‌وه.
پاریسیش ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له زێڕینه بقۆزێته‌وه و نگۆلۆی ئاست به‌رز په‌لکێشی یانه‌که‌ی بکات بۆ زیاتر تۆکمه‌کردنی هێڵی ناوه‌ڕاست و به‌رگری یانه‌که‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێکی زه‌به‌لاحی ئاماده‌کردووه.
یاریزانه ٢٧ ساڵانیهکهی فه‌ڕه‌نسا، له ساڵی ٢٠١٦ دوای به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پریمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی، به‌بری ٣٨ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی چێڵسیهوهکرد و له‌و وه‌رزه‌شدا جارێکی دیکه نازناوی پریمه‌رلیگی به‌رزکرده‌ووه و ئاستێکی نایابیشی پێشکه‌شکرد، به‌ڵام دوای هاتنی (ساری) کانتی ئاستی له هه‌ڵکشان و داکشاندایه و وه‌ک پێشتر به ئاستێکی جێگیر ده‌رناکه‌وێت.