ئیسپانیائینگلتەرایاریگا

ریاڵ مه‌درید دوو بژارده‌ی دیکه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م چێڵسی بۆ کڕینی هازارد

یاریگا- ڕۆژنامه‌ی دیلی میلی به‌ریتانی ئاشکرایکردووه‌، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بۆ کڕینی ئیدین هازاردی به‌لجیکی له‌ یانه‌ی چێڵسی، دوو بژارده‌ی دیکه‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی یانه‌ له‌نده‌نیه‌که‌، که‌ ئه‌وانیش ئیسکۆ و ئه‌سینسیۆن.

به‌پێی ڕۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌که‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێشنیار ده‌کات ئیسکۆ یان ئه‌سینسیۆ ئاڵوگۆڕ بکات له‌گه‌ڵ هازارد له‌ هاوینی داهاتوودا، وه‌ ئیسکۆ زیاتر نزیک ده‌بێت له‌ ئاڵوگۆڕکردنه‌که‌ به‌هۆی کێشه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ و که‌می ڕێژه‌ی یاریکردنی.

هه‌ر له‌باره‌ی چوونی هازارد بۆ ریاڵ مه‌درید له‌ هاوینی داهاتوودا، سیسک فابریگاسی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی چێڵسی و ئێستای یانه‌ی مۆناکۆی فه‌ڕه‌نسی گوتی:”ڕاسته‌ هازارد ده‌ڵێت بڕیاری کۆتایی خۆم داوه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بڕیاری ماناوه‌ی دابێت له‌ چێڵسی، وه‌ ده‌شزانم هازارد ڕیاڵ مه‌دریدی خۆشده‌وێت و خه‌ونی منداڵیه‌تی ڕوو له‌و یانه‌یه‌ بکات، ئه‌گه‌ر چێڵسی جێبهێڵێت ئه‌وا ته‌نها ڕوو له‌ مه‌درید ده‌کات”.

ئیدین هازارد له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو:” که‌وا بریاری کۆتایی خۆیداوه‌ له‌باره‌ی داهاتووی”، بۆیه‌ به‌ڕای چاودێرانی وه‌رزشی ناوبراو بڕیاری داوه‌ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close