دوای دۆزینەوە تەرمی ئیمیلیانۆ سالا لە قوڵای دەریا و لەژێر پاشماوەی فڕۆکەکە، یانەی نانتس بڕیاریدا، ژمارە ٩ نەداتە هیچ یاریزانێک لە داهاتوودا.
والدەمار کیتا، سەرۆکی یانەی نانتس لە بارەی گیان لەدەستدانی سالا و دۆزینەوە لاشەکەی رایگەیاند:
“هیچ ووشەیەکم نییە، ئەو تراژیدیایە”
“من هەست بە وێرانی دەکەم، ئیمیلیانۆ جێگای خۆی لێرە جێهێشت”
“لەبەر ئەوەش منیش وەکو زۆربەی هاندەران، رێزی لێدەگرم و ژمارە ٩ دەهێڵمەوە”
“سالا هەمیشە یەکێک دەبێتە لە ئافسانەکانی مێژووی یانەکەمان”
“ لە ساڵی ٢٠١٥ هاتە ئێرە و دڵی هاندەرانی بۆخۆی برد”
“ئەو دڵی هاندەرانی بە بەخشندەیی بێ سنوور، کارەکانی و هیواکانی برد”
“ئێمە هاوڕێیەک و یاریزانێکی بەهرەمەندمان لەدەستدا، ئەو ئەرجەنتینیەک بوو کە خۆی بەدەستەوە نەدەدا، سالا، هەرگیز لە بیر ناکرێیت”