ئەمریکای باکوور/باشوور

فلامینگۆ سوتانی ١٠ کەس پشتڕاستدەکاتەوە

یانەی فلامینگۆ گیان لەدەستدانی ١٠ کەسی لە سوتانی سەنتەری راهێنانی یانەکە پشتڕاستکردەوە و بە تراژیدیای سەدە ناوی دەبات.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە سەنتەری راهێنانی یانەی فلامینگۆ کەوتەوە و ١٠ کەس بوونە قوربانی.

جیا لە زیانە گیانییەکان، زیانی زۆر بە پەیمانگا و کتێبخانە و بەشی ئەرشیڤی ئەو یانەیە کەوتووە.

فلامینگۆ لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، دەڵێت، لە ماوەی ١٢٣ ساڵی رابردوو تراژیدیای وەهامان نەدیوە و ئەوەش کە ئێستا زۆر بە گرنگی دەزانین کەمکردنەوەی ئازاری خێزانی قوربانییەکانە.

دەشڵێت، تاکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرا دەکرێت و تیمەکان لێکۆڵینەوە دەکەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close