ئینگلتەراگرنگترین

هۆکاری دوورخستنەوەی هالاند بەرامبەر نیوکاسڵ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بۆ یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر نیوکاسڵ لە لیستی یاریزانەکانی مانچێستەر سیتیدا نابینرێت و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

سیتی ئێستا میوانی نیوکاسڵە لە میانی گەڕی پێنجەمی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا. بۆ ئەم یارییە پێپ گواردیۆلا بە پێکهاتەیەکی نیمچە سەرەکیی بەشداریی دەکات، بەڵام هالاند تەنانەت لە لیستی یەدەکەکانیشدا نییە.

فابریزۆ رۆمانۆ پێش یارییەکە بڵاویکردووەتەوە کە دوورخستنەوەی هالاند بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ بەهۆی پێکان و کێشەی دیکەوە نەبووە. تەنها ئەوەیە لەلایەن پێپ گواردیۆلا و دەستەی راهێنەرانەوە پشووی پێدراوە پێش یارییە گرنگەکانی دیکەیان.

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سیتی گەشتی ئیسپانیا دەکات بۆ رووبەروو بوونەوەی ریال مەدرید لە چوارچێوەی یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ. تەنها سێ رۆژ دواتر دەبێتە میوانی وێستهام بە ئامانجی بردنەوەی یارییەکانی لە پرێمەرلیگ ماویانە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکەیان لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ کە ئێستا 7 خاڵە.

رۆمانۆ نووسیویەتی هێرشبەرە نەرویجیەکە بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەکەی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئێرلینگ لەم وەرزە ئاستی هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە بینیوە و ماوەیەک لە گۆڵکردن دابڕابوو. تا ئێستا لە 48 بەشداریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 29 گۆڵ و 7 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button