ئیسپانیایاریگا

ئیسکۆ له‌ دێربی مه‌درید دوورده‌خرێته‌وه‌

یاریگا- فرانسیسکۆ ئیسکۆی ئیسپانی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌هۆی بوونی ئازار له‌ پشتیدا به‌شداری مه‌شقه‌کانی ئه‌مرۆی یانه‌که‌ی نه‌کردووه‌، به‌و هۆیه‌ش له‌ دێربی مه‌دریدا بانگهێشت ناکرێت.

وابڕیاره‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ کاتژمێر ٦:١٥ به‌کاتی کوردستان له‌میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٣ی لالیگا یانی ئاتله‌تیکۆ مه‌درید له‌یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بکات له‌ دێربی مه‌دریدا، بۆ ئه‌و یاریه‌ش جیا له‌ ئیسکۆ ڕیاڵ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ تواناکانی یۆرینتی، که‌ به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی له‌ کلاسیکۆدا تووشت هات، بۆماوه‌ی مانگێک له‌یاریگاکان داده‌بڕێت.

ڕۆخی بلانکۆس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ٤٤ خاڵ و به‌جیاوازی ٦ خاڵ له‌گه‌ڵ بارسای پێشه‌نگ پله‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه‌، ریاڵ مه‌دریدیش به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ٤٢ خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می خوله‌که‌ دێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م یاریه‌ گرینگیه‌کی زۆری بۆ هه‌ردوو یانه‌ هه‌یه‌، که‌ واده‌کات تا دواسات بجه‌نگن بۆ سێ خاڵی یاریه‌که‌ و بارسێلۆناش به‌هه‌موو جۆرێک سودمه‌ندی یه‌که‌م ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دێربیه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close