ئینگلتەرایاریگا

ڕاشفۆرد بە باشترین یاریزان دیاری کرا بۆ مانگی یەنایەری پریمەرلیگ

یاریگانێت- مارکۆس ڕاشفۆردی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد وەک باشترین یاریزان دیاری کرا بۆ مانگی یەنایەر.

ڕاشفۆردی تەمەن 21 ساڵ توانی لەو مانگە لە چوار یاری سێ گۆڵ تۆمار بکات لە نێویاندا هەردوو گۆڵی بردنەوە لە یاریاندا بەربەر تۆتنهام و برایتۆن لە دوای یەک.

ڕاشفۆرد یەکەم جارێتی ئەو خەڵاتە مانگانەی پریمەرلیگ بباتەوە لە کۆی دوو جار پاڵاوتنی.

بە هاتنی سۆڵشایەر ئاستی ئەستێرە لاوەکەی مان یۆ درەوشانەوەی بەرچاوی بەخۆوە دیوە و توانیویەتی لە ژێردەستی ڕاهێنەرە نەرویژیەکەدا لە کۆی هەشت یاری پریمەرلیگ شەش گۆڵ تۆمار بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close