ئینگلتەرایاریگا

لە یەکەم مانگی تەواویدا، سۆڵشایەر بە باشترین ڕاهێنەری مانگی پریمەرلیگ هەڵبژێردرا

یاریگانێت- سۆڵشایەری نەرویژی و ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، وەک باشترین ڕاهێنەر بۆ مانگی یەنایەری 2019 دیاری کرا و خەڵاتی تایبەتی بەو بۆنەیەوە پێ بەخشرا.

لەو مانگەدا ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان هیچ یاریەکی نەدۆڕاندبوو. بە سێ بردنەوە لە یانەکانی نیوکاسڵ، تۆتنهام و برایتۆن و هەروەها یەکسانبوونێک لەگەڵ بێرنلیدا، توانی دەستپێکێکی درەوشاوە لە پریمەرلیگدا بەڕێ بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە لەوەتەی ساڵی 2012 و سەروەختی ڕاهێنەرایەتی سێر ئەلێکس فێرگسۆن کە بوون بە پاڵەوانی خولەکە، هیچ ڕاهێنەرێکی مان یۆ نەیتوانیوە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close