ئیسپانیاگرنگترین

لێدانێكی كوشندە بۆ بارسێلۆنا

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكدا پێكرانی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی ئارسەر میلۆی ڕاگەیاند، كە لە یاری كلاسیكۆ تووشی بوو.

ئارسەر تەواوی یاریەكەی كلاسیكۆ بەشدار بوو چەندین جار تووشی بەركەوتن بوو ، لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بەتایبەت لۆكا مۆدریچ .

یانە كەتەلۆنییەكە لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند: ئارسەر تووشی پێكان هاتووە لە یاری كلاسیكۆدا و بۆ ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەمەش یاریزانەكە لە یاریەكانی ئەتلەتیكۆ بلباو ، سێڤییا لە خولی ئیسپانی و لیۆن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و یاری گەڕانەوە لەگەل ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت بەشدار بێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close